loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 305 1392/05/09 نظرات (0)

ده‌ست نووسه‌که‌ی ماه‌ شه‌ره‌ف خانم له‌ ساڵی 1946 له‌ سنه‌ چآپکراوه‌ و هه‌ر هه‌مان رۆژهه‌ڵات ناس کتێبه‌که‌ی وه‌رگه‌راندۆته‌ سه‌ر زمانی رووسی و له‌ سالێ 1990 له‌ مۆسکۆ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.خانزاد خانی خوشکی میر سلێمان فه‌رمانره‌وای میرنشێنی سۆران،له‌ دوای ئه‌وه‌ی ۆالی به‌غدا میر سه‌لیمان ده‌کوژی ، خانمه‌ میرزاده‌یه‌ وه‌کو ئه‌میره‌ی سۆران له‌ مێژووی کوردی و ژنان دا نیوی ده‌رکردووه‌ و به‌ وته‌ی مێژوونووسان زۆر شوینه‌واری له‌ د‌وای خۆی به‌جی هێشتوه‌.وه‌کوو پرد، مزگه‌وت، قوتانخانه‌ و تا ئیستاش شوێنه‌واری کۆشکی خانزاد له‌ هه‌ریر ماوه‌. له‌ کاتی فه‌رمانره‌وایی خانزاد شاری شه‌قڵاوه‌ زؤر گه‌شه‌ی کردووه‌ و هاوینه‌ هه‌واری قه‌رالیچه‌ بووه‌ و له‌ سه‌ر لوتکه‌ی چیای سه‌فینیش گۆره‌پانێک به‌ نێوی خانزاده‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌گێرنه‌وه‌ که‌ هاوینان له‌و شوینه‌ هه‌ساوه‌ته‌وه‌. وه‌هه‌روه‌ها له‌ هه‌مووی گرینگتر ده‌ڵێن که‌ گوایه‌ خانزاد بۆخۆشی له‌ هه‌موو شه‌ره‌کاندا به‌شدار بووه‌. مه‌لا مه‌حمودی بایه‌زیدیش باس له‌ وه‌ ده‌کات که‌ له‌ کاتی شه‌ری 1877 دا له‌ نیوان ده‌وڵه‌تی ئوسمانی و رووسیادا قه‌ره‌ فاتم سه‌رکێشی 500 سواری کوردی کردووه‌ له‌ ناوچه‌کانی قارس و ئه‌رزه‌رۆم.میتۆته‌ر لیخیش باس له‌ به‌شداری چالاکانه‌ی ژنانی کورد ده‌کات له‌ کاتی سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌رینه‌کان. مێجه‌رسۆن که‌ له‌ ساڵی 1909 له‌ ژیر نیوی بازرگان ده‌چیته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ عادیله‌ خانمی هاوسه‌ری عوسمان پاشای چاف ده‌ناسێ.

ئاواتی کوردستان بازدید : 325 1392/05/09 نظرات (0)

مێژوو نوسان مێزووپوتامیا به‌ وڵاتی ئومید و هیوا و گه‌ران بۆ به‌دی هاتنی ئازادی ناساندووه‌. سه‌رچاوه‌ی خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هینانی ئازادی مرۆڤایه‌تی یان گه‌راندۆته‌وه‌ بۆ ئه‌م ناوجه‌یه‌ پڕ به‌ پیته‌. میزووپوتامیا وڵاتی ئیشتاره‌، مالیکردنی ئازه‌ڵ و چاندنی دانه‌وێله‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ ده‌ست ژنان ئه‌نجام دراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ ژنان ده‌کرێنه‌ خوداوه‌ندوو ده‌گاته ئاستی‌ په‌ره‌ستێشی خوداوه‌ندی و به‌ ئیلاهه‌ بوون. هه‌موو زانستوو لێکۆلینه‌وه‌کان ئکۆلۆژی ئه‌م راستیه‌یان سه‌لماندووه‌، به‌لام ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ دوای ئیشتاره‌وه‌ به‌جێ ماوه‌ن دواکه‌وتووترو بێچآره‌ترین ژنانی جیهانن که‌ بنه‌مای خێزان و کۆمه‌ڵگای هه‌یی له‌ سه‌ر ئه‌م ژنانه‌ پێکهاتووه‌. ته‌نانه‌ت شوێنه‌وارانی که‌ خوداوه‌ندی ژنی لێ له‌ دایه‌ک بووه‌ خاپوور و وێران کراوه‌، و بۆته‌ که‌لاوه‌یه‌ک که‌ جێپه‌نجه‌ی ژنی پێوه‌ دیار نه‌ماوه‌. ئه‌م شوێنه‌ی که‌ به‌ لانکه‌ی مرۆڤایه‌تی ناوزه‌د ده‌کریت بۆته‌ گۆره‌ستانی مرۆڤایه‌تی. و پێدا چونه‌وه‌ به‌ مێژووی ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌ وه‌کوو ئه‌وه‌وایه‌ که‌ گۆره‌کان هه‌ڵکه‌نین و رۆهیان به‌ به‌ردا که‌ینه‌وه‌ .به‌ر له‌ هه‌ر شتێک پێدا چوونه‌وه‌ و ناساندنی که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌کوو ئیشتار و زه‌نۆبیا و هه‌تاکیلۆپاترا، سه‌میره‌، ئه‌میسیه‌کان و هتد. که‌ بناغه‌ی مێژوو و خه‌باتی ژنانیان ده‌ست پێ کردووه‌ پێویسته‌. له‌ دوای شه‌روو پێکدادانی خوداوه‌ندانی ژنان له‌ گه‌ڵ خوداوه‌ندانی پیاوان له‌ پانتیۆم دا(مه‌جلیسی خوداوه‌ندان که‌ 3000 خوداوه‌ندی تیدا هه‌بوو) خوداوه‌ندی ژن تیامات که‌ گه‌وره‌ترین خوداوه‌ندی ژن بوو له‌ شه‌ر له‌ گه‌ڵ خوداوه‌ندی پیاو ماردۆک، شکه‌ستی خوارد.

ئاواتی کوردستان بازدید : 407 1392/05/08 نظرات (0)

كۆمه‌ڵی خۆر پێك هاتووه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌سارانه‌ی كه‌ به‌هۆی هێزی ڕاكیشانه‌وه‌ به‌ده‌وری خۆردا ده‌سورێنه‌وه‌. له‌ پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر جگه‌ له‌ هه‌ساره‌كان مانگ و ئەستێرە و نه‌یزه‌ك و پارچه‌ی بچوكی جیابوه‌وه‌ له‌ خۆر و هه‌ساره‌كانی تر و خۆڵ و گاز پێك دێت. هه‌موو پێكهێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سورێته‌وه‌. خۆر نزیكه‌ی %98 هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی تێدایه‌ كه‌ پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵكه‌ن. گه‌وره‌ترین به‌شی كۆمه‌ڵكه‌یه‌ و زۆرترین هێزی كێشكردنی هه‌یه‌. به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌وه‌و رێژه‌ی زۆری گه‌رد و گەردیلەوە هێزێكی هێنده‌ گه‌وره‌ی كێشكردنی هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵكه‌ به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سورێنێته‌وه‌. له‌كاتێكدا هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ رێره‌وی سورانه‌وه‌كه‌ ده‌ربچن و به‌ره‌و گه‌ردونێكی نادیار و له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه‌ خۆر له‌ رێی هێزكێشكدرنه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات هه‌ریه‌ك له‌و هه‌سارانه‌ به‌ره‌و ناوكی خۆی به‌رێت به‌ره‌نجامی ئه‌و دوو هێز پێچه‌وانه‌یه‌ هاوسه‌نگیه‌ك دروستده‌كات و هاوسه‌نگیه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌و ته‌وه‌ره‌ی خولانه‌وه‌یه‌ی كه‌ هه‌ر هه‌ساره‌یه‌ك به‌ده‌وری خۆردا هه‌یه‌تی ,بۆ نمونه‌ زه‌وی له‌ماوه‌ی 365 رۆژدا رۆشتنێكی ته‌واو له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌وری خۆردا ده‌كات.

ئاواتی کوردستان بازدید : 289 1392/05/07 نظرات (0)

 

دختر کُرد، وزیر مهاجرت کشور مکزیک شد: هانا جاف، 26 ساله و متولد کشور مکزیک؛ فرزند سریاس جاف، مهندس شهرسازی از تهران و کرمانشاه به عنوان وزیر مهاجرت مکزیک انتخاب شد. هانا جاف دکترای سیاست را از دانشگاه هاروارد گرفته است و سعی دارد هم وطنان مکزیکی خود را با فولکلور کُردی آشنا کند. نوشته ی کُردی این مطلب که برگرفته از سایت رسمی کردستان آنلاین است، را در ادامه ی مطلب بخوانید.

ئاواتی کوردستان بازدید : 275 1392/05/05 نظرات (0)

لانک لانک لانکۆڵێ، لانک لەدار ھەنارێ

وەستا بێ لەتارانێ، لانکێ دروست کا بۆ چاو جوانێ

دەڵێ لەلانێکدا نانوم دەبا بۆی سازکەم جۆڵانێ

ھەی رۆڵەسەر دڵ خڕبی باب مردووبی، شەو درەنگەبۆ جێژوانێ

تاوە ‌رۆژی رووناکە ‌ھەموو عالەم دەیزانێ

 

قەت نەبوو بڵێ دانیشین تۆزێک بکەن ڕاو تەگبیر

سەد لەعنەت لەو کەسەی بێ دەس لەباڵات بکا گیر

جا چی بوو ماڵەبابم ئەتۆ جحێڵەو ئەمن پیر

 

ئەو قورعانەی بتگرێ ھێنات لێکت کردووە

سێ جار دەستت پێدادا بۆ مزگەوتت بردەوە

بۆ خۆت کەیفم بۆ دەکەی بەدەم داخ و دەردەوە

دەستەو ئەژنۆت داناوم بەھەناسەی سەردەوە

 

لانک لانک لانکۆڵێ ، لانک لەدار ھەنارێ

وەستا بێ لەتارانێ ، لانکێ دروست کا بۆ چاو جوانێ

دەڵێ لەلانێکدا نانوم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ

ھەی رۆڵەسەر دڵ خڕ بی باب مردووبی، شەو درەنگەبۆ جێ ژوانێ

تاوە رۆژی رووناکە ‌ھەموو عالەم دەیزانێ

تعداد صفحات : 18

درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 2
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 15
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 86
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 3
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 210
  • بازدید ماه : 1,471
  • بازدید سال : 7,425
  • بازدید کلی : 102,286
  • کدهای اختصاصی