loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 305 1392/05/09 نظرات (0)

ده‌ست نووسه‌که‌ی ماه‌ شه‌ره‌ف خانم له‌ ساڵی 1946 له‌ سنه‌ چآپکراوه‌ و هه‌ر هه‌مان رۆژهه‌ڵات ناس کتێبه‌که‌ی وه‌رگه‌راندۆته‌ سه‌ر زمانی رووسی و له‌ سالێ 1990 له‌ مۆسکۆ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.خانزاد خانی خوشکی میر سلێمان فه‌رمانره‌وای میرنشێنی سۆران،له‌ دوای ئه‌وه‌ی ۆالی به‌غدا میر سه‌لیمان ده‌کوژی ، خانمه‌ میرزاده‌یه‌ وه‌کو ئه‌میره‌ی سۆران له‌ مێژووی کوردی و ژنان دا نیوی ده‌رکردووه‌ و به‌ وته‌ی مێژوونووسان زۆر شوینه‌واری له‌ د‌وای خۆی به‌جی هێشتوه‌.وه‌کوو پرد، مزگه‌وت، قوتانخانه‌ و تا ئیستاش شوێنه‌واری کۆشکی خانزاد له‌ هه‌ریر ماوه‌. له‌ کاتی فه‌رمانره‌وایی خانزاد شاری شه‌قڵاوه‌ زؤر گه‌شه‌ی کردووه‌ و هاوینه‌ هه‌واری قه‌رالیچه‌ بووه‌ و له‌ سه‌ر لوتکه‌ی چیای سه‌فینیش گۆره‌پانێک به‌ نێوی خانزاده‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌گێرنه‌وه‌ که‌ هاوینان له‌و شوینه‌ هه‌ساوه‌ته‌وه‌. وه‌هه‌روه‌ها له‌ هه‌مووی گرینگتر ده‌ڵێن که‌ گوایه‌ خانزاد بۆخۆشی له‌ هه‌موو شه‌ره‌کاندا به‌شدار بووه‌. مه‌لا مه‌حمودی بایه‌زیدیش باس له‌ وه‌ ده‌کات که‌ له‌ کاتی شه‌ری 1877 دا له‌ نیوان ده‌وڵه‌تی ئوسمانی و رووسیادا قه‌ره‌ فاتم سه‌رکێشی 500 سواری کوردی کردووه‌ له‌ ناوچه‌کانی قارس و ئه‌رزه‌رۆم.میتۆته‌ر لیخیش باس له‌ به‌شداری چالاکانه‌ی ژنانی کورد ده‌کات له‌ کاتی سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌رینه‌کان. مێجه‌رسۆن که‌ له‌ ساڵی 1909 له‌ ژیر نیوی بازرگان ده‌چیته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ عادیله‌ خانمی هاوسه‌ری عوسمان پاشای چاف ده‌ناسێ.

 

به‌ وته‌ی سۆن عادیله‌ خانم ژنێکی بێ هاوتایه‌ و تێگه‌یشتو و خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی به‌ هێز بووه‌. بۆ خۆی به‌ ته‌نیا فه‌رمانره‌وای شاری شاره‌زوور بوووه‌، بێجگه‌ له‌ کاری سیاسی بۆ خۆی دادگایه‌کی هه‌بووه‌ که‌ به‌ عادیلانه‌ تاوانبارانی سه‌زا ده‌دا. و له‌ شآری هه‌له‌بجه‌ کۆشک و ته‌لاری جوان بازارێکی باشی بۆ بازرگانی درووست کردوو. ئه‌م بازاره‌ سرنجی ئوسمانیه‌کانی له‌ سه‌رده‌می خۆی دا راکێشابوو و ده‌یان ویست به‌ هه‌ر شیوه‌یه‌ک بێت بچنه‌ نێو شاری هه‌له‌بجه‌وه‌، به‌ڵام عآدیله‌ خانم به‌ ‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌رفه‌تی پێیان نه‌ده‌دا که‌ بێنه‌ نێو حوکمرانیه‌که‌یه‌وه. له‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌موو که‌س رێزیان له‌ عادیله‌ خانم گرتووه‌ و که‌س له‌ فه‌رمانه‌کانی سه‌رپێچی نه‌کردووه‌.و نازناوی جان به‌هادوۆری یان پێ به‌خشیوه‌.عادیله‌ خانم دوای کۆچی دوایی هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ دوای شه‌ری جه‌هانی یه‌که‌م سه‌رکردایه‌تی یه‌کیک له‌ گه‌وره‌ترین هۆزی کوردی ده‌کرد که‌ هۆزی جاف بووه‌. ئیدمۆندز باس له‌ حه‌بسه‌ خانی نه‌قیب ده‌کات که‌ هاوسه‌ری شێخ قادری برای شێخ مه‌حمودی حه‌فید بووه‌ و به‌ ژنێکی زیره‌ک و نێودار پێناسه‌ی ده‌کات و ده‌ڵی که‌ له‌ سیاسه‌تی نا وچه‌که‌دا رۆلیکی گرینگی بینیوه‌ و سه‌رگه‌وره‌ی ژنانی شاری سوله‌یمانی بووه‌، یه‌کێک له‌ کاره‌کانی که‌ ئه‌نجامی داوه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ تێکۆشاوه‌ که‌ مه‌دره‌سه‌یه‌کی ئێوارانه‌ بۆ ژنان درووست بکات. و هه‌ر له‌ سوله‌یمانیه‌وه‌ هاری کاری کۆماری مه‌هابادی کردووه‌ و ته‌نانه‌ت پێشه‌وای نه‌مر نامه‌ی سوپاسگوزاری بۆ ناردووه‌

 

. ئیدمۆنز له‌ نووسینه‌کانی دا باس له‌ وه‌ ده‌کات که‌ هیز و توانایه‌کی زۆر له‌ پیکهاته‌ی ژنی کوردا هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان پێش بخه‌ن و له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵی (هه‌میشه‌ و له‌ یه‌که‌م رۆژی ده‌ست به‌ کار بوونمانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی کوردییه‌کاندا بی وچان داوامان ڵئ ده‌کری که‌ مه‌دره‌سه‌ بۆ کچان بکه‌ینه‌وه‌ و نه‌ک ته‌نها له‌ شار و شارۆچکه‌کان ته‌نانه‌ت له‌ گونده‌کانیش) مینا خانم هاوسه‌ری نه‌مر پێشه‌وا قازی له‌ سه‌ره‌تای کار و خه‌بات سیاسی هانده‌ری بووه‌ بۆ کار و خه‌باتی له‌ دامه‌زراندنی کۆماری مه‌هاباد، و له‌ سه‌ر ده‌می کۆمار له‌ مه‌هاباد یه‌کێتی ژنانی دامه‌زراند بۆ خۆشی سه‌ر په‌رستی رێخراوی ژنانی ده‌کرد،له‌ سه‌رده‌می کۆمار مینا خانم بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی ژنان و دابین کردنی مه‌دره‌سه‌ بۆ ژنان خه‌باتێکی‌ مه‌زه‌نی کردووه‌. رابیعه‌ خانم سه‌رگه‌وره‌ی نانه‌واکانی شاری سوله‌یمانی بووه‌و ، رۆلێکی گرینگی بینیوه‌ له‌ دابینکردنی نان له کاتی شه‌ر دا. فاتمه‌ خانم ره‌واندزی له‌ دوای مردنی هاوسه‌ره‌که‌ی کارو باری 8 گونده‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی گرتۆته‌ سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی و هه‌موو جۆره‌ بازرگانیه‌کی ده‌کرد. خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ر ئه‌وه‌نده‌ باوه‌ریان پێ هێنابوو که‌ به‌ نوێنه‌ری خۆیان هه‌لیان بژارده‌بوو. پیه‌ترۆ گه‌ریده‌یه‌کی ئۆروپایی له‌ گه‌شتێکی بۆ کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ باسی ژنانی کورد ده‌کات ( ژنه‌کانیان بی ده‌موچاوداپۆشین به‌ سه‌ر به‌ستی دین و ده‌چن و له‌ گه‌ڵ پیاواندا چ کورد وچ بیانی به‌ ئازادی گفتۆ گۆ و هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن.

 

له‌ دوای شه‌ری یه‌که‌می جیهانی و له‌ ساڵی 1919 بۆ یه‌که‌مین جار له‌ گۆر زانیاری و هه‌وڵه‌کانی سه‌رچاوه‌کانی مێژوو ، یه‌که‌مین رێخراوه‌ی ژنانی کورد له‌ ئه‌سته‌نبۆل دامه‌زرا. ئه‌نجوم خانمی هاوسه‌ری موسته‌فا پاشای یامولکی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که‌ بووه‌. زۆرتر داوای مافی ژنان و دابینکردنی مه‌دره‌سه‌ و برایه‌تی گه‌لان کاری کردووه‌و له‌ بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵان هه‌نگاوێکی مه‌زنی هه‌ڵگرتووه‌. له‌ کاتی سه‌رهه‌ڵدانی که‌مالیزمه‌وه‌ ئه‌م رێخراوه‌یه‌ په‌رته‌وازه‌ ده‌بن. له‌ وه‌ زیاتر هێچ زانیاریه‌کی باشترمان له‌ به‌ر ده‌ست دا نییه‌.فاتیمه‌ محێدین و گوزیده‌ خانم هاوسه‌ری عه‌بدولعه‌زیز یامولکی ئه‌و دوو ژنه‌ کورده‌ بوون که‌ زه‌نگی کاروانی خویندنیان له‌ باشوری کوردستان لێدا. و به‌ درێژایی ته‌مه‌نیان هه‌وڵی فێرکردنی زانست به‌ کچانی کوردیان داوه‌ سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌ی که‌ هه‌بووه‌.یه‌کیک له‌ لایه‌نه‌ لاوازه‌کانی چالاکی ژنانی کورد له‌ بواری رۆژنامه‌ گه‌رییه‌ بووه‌.هۆیه‌کانی ئه‌م لاوازیه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌خوێنده‌واری له‌ نێو ژنانی کورد و دواکه‌وتوویی کۆمه‌لگه‌ی کوردی. لایه‌نێک ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ که‌ کوردان خۆیان مه‌یلی رۆژنامه‌نووسیان که‌م بووه‌ و لایه‌نێکی دیکه‌ش هۆیه‌که‌ی بۆ نه‌زانینی له‌ بواری کاری رۆژنامه‌نووسی کوردی دا ده‌گه‌رێنه‌وه‌..ئه‌و ڵاوازیه‌ی له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ بوواری رۆژنامه‌نیگاری، له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ پر کراوه‌ته‌وه‌، پیاوانی رۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ بیروو باوه‌ری خۆیان له‌ سه‌ر ژنانیان ده‌نوسیه‌وه‌ وبابه‌ته‌کانیان به‌ نازناوی ژنانه‌ بلاو ده‌کرده‌وه‌.

 

له‌ رۆژنامه‌کانی زه‌مانی 1950 بابه‌ته‌کانی که‌ له‌ سه‌ر ژنان نوسراون به‌ نێوه‌کانی (کچی کورد،خوشکی راستی،دایکی سۆلاڤ،خونچه‌ موکریانی،ئه‌بریه‌ مه‌حه‌مه‌د،ئه‌دیبه‌ عه‌لی ، پرشه‌نگ .زیبا عه‌بدولواحید،و رووناک)له لایه‌ن نووسه‌رانی پیاو وه‌کوو(فایه‌ق هۆشیار،قانع،گیوی موکریانی ،کاکو مه‌م بۆتانی ، مومتاز حه‌یده‌ری ،خالید دلیر ،مسته‌فا ساڵح ، که‌ریم) نوسراونه‌ته‌وه‌. له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ست به‌ قه‌له‌می ژنان له‌ کاتی 1960 ته‌کاندا به‌ره‌و زیاد بوون رۆیشت. و له‌و کاته‌دا ده‌رفه‌تی ره‌خسا که‌ کچانی کورد بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رۆیشتن بۆ ته‌واو کردنی زانینگا و ده‌هاتنه‌وه‌ بۆ کوردستان.و کار و خه‌باتیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆیان به‌رده‌وام ده‌کرد و هه‌تا ئیستاش جێپه‌نجه‌یان دیاره‌. له‌ ده‌وای کۆماری مه‌هاباد و به‌رده‌وام بوونی فکریه‌تی ئازادی خوازی ، ژنانیش رۆلێکی مه‌زنیان بینیوه‌ و به‌ به‌شدار بوونیا له‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا و له‌ گۆر فکریه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌نگاویان بۆ ئازادی و یه‌کسانی هه‌ڵهێناوه‌. هه‌ر چه‌ند خه‌باتی ژنان له‌ شۆرشه‌ چه‌کداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ زۆر سنوردار بوو به‌ڵام به‌شداری ژنان له‌ خه‌باته‌کاندا یه‌که‌م هه‌نگاو بوو له‌ خه‌باتی رزگاری خوازی ژنان، و لێره‌شدا ژن سه‌لماندی که‌ له‌ هه‌موو بواره‌کاندا بۆ رزگاری خۆی و نه‌ته‌وه‌یی رۆڵی به‌رچاو ده‌گێرێت. ئێمه‌ له‌ بواری چه‌کداری دا شاهێد زۆر ژنه‌ قاره‌مان بووین که‌ هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ی سه‌ری بۆ رژیمی داگیرکه‌ر نه‌ نه‌واند و بوون به‌ ئه‌زموونێک بۆ ژنان و سیمبولێکی له‌بیر نه‌کراو

 

به‌ هه‌زاران ژن و کچی کورد بوونه‌ قوربانی ژنۆساید و پاکتاوکردنی نژادی و وێران کردن کوردستان له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌. به‌ هه‌زارانیش له‌ زیندانه‌کاندا توند کران یان زینده‌ به‌ چاڵ کران و سه‌دانیش ده‌ست درێژیان کرایه‌ سه‌ر و له‌ سێداره‌ دران له‌م نێوانه‌دا ناتوانین ئاماژه‌ به‌ فاتمه‌ ره‌ش خه‌ڵکی بانه‌ و له‌یلا قاسم،نه‌که‌ین. له‌ 30 ساڵی رابردوودا به‌ پێشه‌نگایه‌تی خه‌باتی رزگاری خواز گه‌لی کورد له‌ باکوری کوردستان ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ سه‌ما،بیریتان، بێریڤان، زیلان، ڤیان، زیلان په‌پوله‌،رووناهی، ژیان هتد.. بکه‌ین که‌ به‌ فیداکاری خۆیان و پێشکه‌ش کردنی گیانی خۆیان بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌ سیمبولی به‌رخۆدان و گه‌یشتنه‌وه‌ به‌ئاستی ئیلاهه‌ی ژن و به‌ خوداوه‌ند بوونیان.له‌م ده‌هه‌یه‌ی رابه‌ردوودا به‌ درووست بوونی پارتێکی سه‌ربه‌خۆی ژنان له‌ سه‌ر بنه‌مای فکریه‌تی ئازادی و ریزگاری خوازی و ئیدیۆلۆژیه‌کی فه‌لسه‌فی و گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ر بنه‌ما و کۆکی رابه‌ردوو ژنان له‌ باکوری کوردستان توانیان هێزێکی پۆڵاین بئافرێنن و به‌ هه‌ڵکۆلینی گۆره‌کانی وه‌کوو ئیشتار و زه‌نۆبیا و هه‌تاکیلۆپاترا، سه‌میره‌، ئه‌میسیه‌کان، و دیسان رۆحیان به‌ به‌ردا بکاته‌وه‌و له‌ جه‌سته‌ی گریللا و هێزی رزگاری خوازی ژنان له‌ سه‌ر شاخه‌کانی کوردستان بیانبینینه‌وه‌.

ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 2
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 15
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 96
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 3
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 220
  • بازدید ماه : 1,481
  • بازدید سال : 7,435
  • بازدید کلی : 102,296
  • کدهای اختصاصی