ئه لف) جیاوازیی زاراوه کان: هۆکاره کانی جیاوازیی زاراوه کانی زمانی کوردی فراوانن؛ به ڵام دوو هۆکاری سه ره کیی جوغرافیا و سیاسه ت، له توێژینه وه کاندا، به رچاوترن؛ لێره دا ئه م دوو هۆکاره ده خه ینه به ر باس:
1- جوغرافیا: بارودۆخی جوغرافیایی و سروشتی کوێستانیی ئه م وڵاته، هه بوونی شاخ و کێو و ده ربه ندی فراوان، فراز و نشێوی به رچاو له گه ڵ هه بوونی سه رمای کوشنده و بارینی به فر و باران له ئاستێکی به رزدا و سه ر چاوه گرتنی چۆم و ڕووباری به لرفه و هه ڵکه وتن له لێژایی و شوێنی مه ترسیدار، له لایه کی دیکه وه نه بوونی ڕێگای هاتوچۆی شیاو و پێوه ندیی گونجاو له م ناوچه دا، زۆرینه ی تیره و و هۆزه کانی کوردی له یه کترین دابریوه و پێوه ندییانی لاواز کردووه؛ به م پێیه هاوئاهه نگی، یه کریزی و پێوه ندیی فه رهه نگییان لاواز بووه؛ که وایه ئه و هۆکارانه وه و هه روه ها گۆشه نشین بوونی کورده کان، بوونه ته هۆی ڕه گداکوتانی جیاوازیی نێوان زاراوه کانی زمانی کوردی. به ربڵاویی عه شیره ته کان، خێڵ و تیره کانی کورد و جیایی نێوانیان، بوونه ته هۆی ئه وه ی که وێژه یه کی هاوبه ش له کوردستاندا نه یه ته دی و کاریگه رییه کی گشتی که دواتر دایناوه، بووه ته هۆی هاتنه دیی چه ندین زاراوه ی جیاواز؛ به ڵام سه ره ڕای هه موو ئه مانه ده توانین بڵێین هه موو زاراوه کانی زمانی کوردی، له یه ک سه رچاوه هه ڵقوڵاون.
2- سیاسه ت: کوردستان هه تا ئه مڕۆ، یه کێتی و ده سه ڵاتێکی سیاسیی به رچاوی نه بووه که سه رجه می ناوچه کانی بگرێته به ر؛ بێگومان ئه م دابه شبوونه بووته هۆی ئه وه ی که فه رهه نگ و وێژه یه کی یه کگرتوو پێک نه یه ت؛ گه رچی ده سه ڵات و میرنشینی سه ربه خۆ، به تایبه ت له سه رده می خه لافه ت و ئیسلامییه کاندا له کوردستاندا دامه زراون، به ڵام نه یانتوانیوه زمانێکی یه کانگیر بیننه دی، چوون میرنشینه کان، هه رکام به زاراوه ی ناوچه یی خۆیان گرینگییان داوه و بیریان له زمانێکی یه کگرتوو نه کردوته وه.
ب) زاراوه کانی زمانی کوردی: زمانی کوردی، که زمانێکی هیندی- ئه رووپاییه، خاوه نی چه ندین زاراوه یه، به ڵام نه ک له نێوان زاراوه سه ره کییه کانی کوردیدا، سنوورێکی جیاکراو و دیاریکراو بوونی نییه، به ڵکوو له نێوان زاراوه ناوچه ییه کانیشدا، جیاوازییه کان زۆر لاوازه و هه موویان له زۆرینه ی به شه کانی ئاخاوتندا، تا ئاستێکی هه ره به رز هاوبه شن. زانایان و زمانناسان، له سه ر جیاوازیی زاراوه کانی زمانی کوردی، دابه شکاریی جۆراوجۆریان داناوه؛ به ڵام به گشتی ده توانین سه رجه می ئه م دابه شکارییانه کۆبکه ینه وه و پاش پێداچوونه وه به م شێوازه ی خواره وه بیانخه ینه روو:
1- کرمانجیی سه روو (باکوور): ئه م زاراوه یه به ربڵاوترین زاراوه ی زمانی کوردییه و زۆرینه ی جه ماوه ری کوردستان قسه ی پێده که ن. کوردستانی باکوور به گشتی، له وانه شاره کانی: بایزید، وان، سیرت، مووش، ماردین، دیاربه کر، خارپووت، غازیانته په، کورده کانی باکووری ڕۆژئاوای ئه رمه نستان، باکووری سوریا حه له ب و قامیشلوو و...)، شاره کانی دهۆک، سنجار، زێبار و ئامیدی و ئاکری و...ی باشووری کوردستان و شاره کانی خووی، ماکۆ و سه لماس و به شێکی ورمێ و قه توور له ڕۆژهه ڵات، هه ر به م زاراوه قسه ده که ن؛ هه ر وه ها به هۆی ئه و جیاوازییانه ی که پێشتر ئاماژه مان پێکرد، ئه م زاراوه سه ره کییه، زاراوه ناوچه ییه کانی خواره وه ی لێده بێته وه: بایزیدی، هه کاری، بوتانی، شه مدینانی و بادینانی و...
2- کرمانجیی ناوه راست: ئه م زاراوه یه به شێکی زۆری ڕۆژهه ڵاتی کوردستان و هه روه ها باشووری کوردستان ده گرێته وه، واته له خوار ده ریاچه ی ورمێه وه تا چۆمی سیروان، هه روه ها له ئه سه دئابادی ناوچه ی هه مه دانه وه تا به شێک له ناوچه ی حه مرین له باشووری کوردستان؛ به م پێیه دانیشتوانی شاره کانی سنه، مه ریوان، مه هاباد، سه قز، ناوچه کانی هه وشار و له یلاخ، سلێمانی، که رکووک و... ئه م زاراوه یه به کار دێنن. زاراوه ناوچه ییه کانی موکریانی، سۆرانی، ئه رده لانی، بابانی، جافی گه رووسی و گه رمیانی له م زاراوه سه ره کییه سه رچاوه ده گرن.
3- کرمانجیی خواروو (باشوور): یه کێکی تر له زاراوه بنه ره تییه کانی زمانی کوردی، زاراوه ی کرمانجیی خوارووه، که به شێکی زئری ڕۆژهه ڵاتی کوردستان (لۆرستان، کرماشان و ئیلام) و هه روه ها له باشووری کوردستانیش (خانه قین، مه نده لی و به دره)، له خوده گرێت؛ زاراوه ناوچیییه کانی ئه م زاراوه بنه ره تییه بریتین له: لۆری، که لهۆڕی، له کی، به ختیاری، مامه سه نی و کۆهگیلوویه یی (کۆهگوڵی) و...
4- گۆران- زازا: زاراوه ی گۆران له به شی باشووریی ڕێگای نێوان قه سری شیرین و کرماشان، به ره و باکوور ده سپێده کات تا کۆتایی شاخه کانی هه ورامان له نزیک شاری سنه، له وییشه وه له ناوچه ی ژاوه رۆوه تا نزیک شاری پنجوین دواتر به ره و ناوچه ی شاره زوور، شاره کانی خورمال، هه ڵبجه و بیاره و به گشتی هه ورامانی باشووری کوردستان ده گرێته وه. جیا له مانه تیره ی شه به کییه کان هه ڵکه وتوو له باکووری ڕۆژهه ڵاتی موسل، به م زاراوه یه قسه ده که ن؛ زاراوه ناوچه ییه کانی ئه م بنزاراوه یه به گشتی بریتین له: گۆرانیی بنه ره تی (کاکه یی، داقووق، زه نگه نه، قادرکه ره م، سیامه نسوور)، هه ورامی (لهۆن، ته خت، ژاوه رۆ، گاوه رۆ)، باجه لانی و زازایی. جێگای باسه که زازاییه کان به گشتی نیشته جێی شاری دیرسیم هه ڵکه وتوو له باکووری کوردستان و ده وروبه رین.


خانم پروفسور جویس بلو؛ دکترای زبان شناسی کُردی
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار