loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 337 1393/03/16 نظرات (1)

كاتژمێر 9ی شەو هەر كە گەیشتمە ناو سنووری ئێران و چاوم بەو خەڵكە كەوت لەناو تەڵبەندی سیم وەستاون، دڵم تۆزێ گوشرا .پاش پێدانی پاسەپۆرت و لێدانی مۆری هاتنە ژوورەوە، ویستم بڕۆم، یەكێ لەفەرمانبەرەكانی سەرسنوور بەزمانی فارسی لەدواوە بانگی كردم و دووبارە پاسەپۆرتەكەی لێ وەرگرتمەوە و چووە ژوورێك و بەجیهاز خەریكی پشكنینەوەی بوو !بەڕوونی هەستمكرد، ئەو هەڵسوكەوتەی فارسەكە هێندەی بۆ سوكایەتی و بێڕێزیكردن بوو، ئەوەندە كارێكی فەرمی نەبوو، لەبەر دەرگای ژوورەكە وەستابووم و بیرم لەوە دەكردەوە، باشە ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاستدەكا ئەوان هیچ جیاوازییەك لەنێوان میللەتانی ئێران ناكەن، باشە بۆچی دەبێت سەركونسوڵی ئێران لەهەولێر پیاوێكی عەجەم بێت؟! بۆچی دەبێ فەرمانبەرەكانی سەرسنوور فارس و عەجەم بن؟ ئەی ئەو دەیان شار و شارۆچكەی رۆژهەڵات بایی ئەوەی تێدا نییە، سەركونسوڵێكی كوردو چەند فەرمانبەرێكی كوردی لێ دەستنیشان بكرێت؟ چما كورد نەزۆكە؟! كابرای فارس بێ ئەوەی سەیری دەموچاوم بكات، پاسپۆرتەكەی پێدامەوە، لەناو حەشامەتی ناو سیمەكە هاتمە دەرەوە و چەند هەنگاوێك بەپێ رۆیشتین و بووینە چواركەس، سەیارەیەكی (پراید)مان بۆ شاری بۆكان بەسەدوبیست هەزار تومەن بەكرێ گرت، كە بەپارەی خۆمان ناكاتە هیچ، بەڕێكەوتین.

 

شۆفێرەكە خەڵكی پیرانشەهر (خانە) بوو، رێگاكە نزیكەی دوو كاتژمێر، لەشاری نەغەدە بەكابرای شۆفێرمان گوت ئێمە برسیمانە و دەمانەوێت نان بخۆین؟ گوتی "من لەخزمەتی موسافیردام"، لامان دایە چێشتخانەیەك و كاتژمێر نزیكەی 10و نیوی شەو بوو، خاوەن ماشێن هیچی نەخوارد و وەكو قوتابییەكی ئاقڵ لەناو پۆڵ، دانیشتبوو. هەر بەهەوای لای خۆمان، من داوای كەبابم كرد، بەلەمێك برنج و شیشێ كەبابیان لەپێش دانام، برنجەكە چونكە بێ رۆن بوو، هەر لەدانووی لای خۆمان دەچوو، گۆشتەكەش تامی وەكو لای خۆمان نەبوو، دواتر زانیم ئەوان بەر لەبرژان، بۆ ماوەیەك گۆشت لەگەڵ پیاز دەجنن. هیچی ئاوام لەخواردنەكە نەخوارد، بەڵام ئه‌وه‌ی لای من جێگای سەرنج بوو، كابرای شۆفێر بوو، ئەو دەبووایە پاش دانانی ئێمە بگەڕێتەوە خانە و بەوجۆرەش تا كاتژمێر 2ی شەوی پێ دەچوو، بەڵام لەچێشتخانەكە هیچ پەلەپەلێكی لەئێمە نەكرد و هێمنی و رێزەكەی ئەوم زۆر لاجوان بوو، پاشتر كە بەڕێكەوتینەوە ئەوەشی بۆ باسكردین كە لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە شڕە پارەیەكی زۆریش قەرزار بۆته‌وه‌. لەشاری مەهاباد یەكێ لەسەرنشینەكان دابەزی، لەبەر تاریكی شوێنەكانم بەجوانی نەدەبینی، بەڵام پاكوخاوێنی شەقامەكانی بەڕوونی هەستی پێدەكرا .نزیك بەكاتژمێر 12ی شەوبوو گەیشتینە شارەكەی (حەسەن زیرەك)، ئەوشەوە لەبۆكان خەوتین.

 

بۆ یەیانی نانمان خوارد و پاشتر چووینە دەرەوە، لەبەنزینخانەیەك لاماندا و لەو ماوە كورتە سەیرێكی شەقام و سەیارە و خەڵكە پیادەكەم كرد، زانیم كە خەڵكێكی هەژارن، بەشی زۆری سەیارەكان و خانووەكانی كۆن بوون و سیمای سەردەمی شای پێوە دیاربوو .لەبۆكان بەر لەهەموو شت چووینە سەر گۆڕی حەسەن زیرەك و قاڵەمەڕە، چەند وێنەیەكمان بۆ یادگاری گرت و زۆریشم لاخۆشبوو كە گرنگییەكی باش بەمەزاری ئەو دوو كەڵەپیاوە دراوە. ئەوێمان جێهێشت و چووینە چایخانەیەك و برادەران حەزیان بەكێشانی نێرگەلە بوو، زۆرینەی خەڵكی ئێران حەز بەكێشانی نێرگەلە دەكەن و لەهەموو چایخانەكان ئەو بەزمە هەیە، بەڵام لەوەش بەزمتر، لەناو چایخانەكان لەجیاتی كورسی، تەختی گەورە وەكو ئەوانەی لای خۆمان بووك و زاوا لەسەری دەخەون! دانرابوو و خەڵكەكە بەقاچ راكێشانەوە چای و نێرگەلەیان دەخواردەوە و دەكێشا .من دیمەنەكەم پێجوان بوو، كابرایەكی مەهابادی بۆ شۆخی دەیگوت، ئێمە لەبەر ئەوەی هەر لەبنەچەوە بەگزادە بووینە، بۆیە لەچایخانەش هەر قاچ رادەكێشین! پاشماوەیەك دانیشتن یەكێ لەهاوڕێكان گوتی من بەڵێنم داوە و دەڕۆم بۆ تۆپێن، بەمنی گوت تۆش نایەیەت لەگەڵم؟ بۆنا، بەگەڵی كەوتم و سەیارەكەی لای گۆڕەپانێكی چیمەنی شەش یاریزانی راگرت. ئەوان خەریكی خۆگۆڕین بوون و منیش بەردەوام پرسیارم دەكرد، زۆرم پێسەیر بوو كاتێ گوتیان لەهەموو بۆكان تەنها ئەو گۆڕەپانەی لێیە!!

 

گوتم ئاخر لای ئێمە كەم گەڕەك هەیە دوانی لێ نەبێت .دەبووا نانی نیوەڕۆ لەبۆكان بخۆین، برادەرەكانی چایخانە ئەوانیش هاتنەوە ئەوێ و یەكێ لەكوڕەكان مەهابادی بوو و لەكاتی تەلەفۆنكردن و شۆخییەكانی هەستم بەوەكرد كە ئەو دەرد و بەڵای شارچێتییەی لەباشوور هەیە، وەكو چۆن خەڵكی سلێمانی خۆیان بەسەرووتر لەخەڵكی شارەكانی دیكە دەزانن و پێیان وایە ئەدەب و هونەر و رۆشنبیری تەنها لای خۆیانە، خەڵكی مەهابادیش بەهۆی ئەوەی مێژوویێكیان هەیە خۆیان سەرووتر دەزانن .كابرای مەهابادی بەتەلەفۆن لەگەڵ یەكێ قسەی دەكرد و دەیگوت قەول وایە لەبۆكان دەعوەت بین، بەڵام پێموایە نانمان نادەنێ، دەشیگوت "كورە پێموایە حەسەن زیرەكیش لەبۆكان نانیان نەداوەتێ، بۆیە چۆتە شاران و كەم لەبۆكان ژیاوە"، بۆ شۆخی گوتیشی كوڕە خۆ ئەگەر حەسەن زیرەكیش نەهاتبا مەهاباد نەدەبووە گۆرانیبێژ و لەوێ فێری ئەو ئاهەنگسازییە بوو. نیوەڕۆیەكەی بەپێچەوانەی قسەكانی كابرای مەهابادی، نانێكی باشمان بۆ ئامادەكرا و تێرمان خوارد. لەكاتی چایەخواردنەوە گوتمان بەیانیش جەژنە؟ گوتیان ناوەڵا ئێران چوارشەممە دەیكاتە جەژن؟!! ئاخر خۆ جەژنی قوربان ستانداردەو وەكو رەمەزان نییە؟ گوتیان وەڵا ئێران ئەوهایە! واش دەرچوو، كۆماری ئیسلامی ئێران، چوارشەممەی كردە جەژنی قوربان.

 

2013-10-26

وه‌رگرتن له‌: kurdistanonline.net

مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب
این نظر توسط مرضیه در تاریخ 1393/03/17 و 0:24 دقیقه ارسال شده است

سلاو بو ئه و زانیاریان که نووسیته ده س خوش هه ربژیت


کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 2
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 15
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 25
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 3
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 149
  • بازدید ماه : 1,410
  • بازدید سال : 7,364
  • بازدید کلی : 102,225
  • کدهای اختصاصی