loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 302 1392/07/14 نظرات (0)

هەرچەندە سیاسه‌ته‌کانی ئاسیمیله‌ و قڕکردنی زمان و فه‌رهه‌نگی کورد له‌ سه‌ری کرماشان‌دا تا ڕادێک سه‌رکه‌وتو‌و بوونە‌‌ کە هۆکارەکانێ دیار و به‌رچاون؛ بەڵام ئەو سیمایە کە لە کرماشان لە لایەن نه‌یارانی کورد‌ لە ڕوی ئاگاهی و لە ڵایەن دوست لە ڕوی نائاگاهییەوە بە شێوەیکی زه‌ق نیشان دەدرێ کە باوەری نەتەوەخوازی لە کرماشان بوونێ نییە و بە گشتێ جەماوەرێکی ئاسمیلەن؛ دوور لە ڕاستیە و دەتوانێن بلێن کرماشان لە چاڵاکی ئەدەبی کوردی و فەرهەنگی له‌ ئاستی تایبه‌ت دایە. بوونی ئه‌ده‌بی کوردی له‌م پارێزگایه‌ له‌ سه‌ده‌کانی ڕابردوو به‌ شێوه‌یکی زه‌ق بووە و ته‌نانه‌ت هه‌موو نۆسینه‌کانی ئایینی پیروزی یارسان و شانامه‌ و هتد که‌ قدمه‌تێان کۆنه‌، به‌ زمانی کوردی بووه‌ و له‌ باری خەبات و تێکۆشانی نەتەوەخوازی کورد له‌ ده‌یه‌کانی "۳۰-۴۰.ز" وه‌ک جمشتی "خومان" و تەنانەت هه‌ر له‌ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له‌ سالی "۱۹۴۶.ز" رۆلێ ‌هەبووه‌؛ هه‌رچه‌نده‌ گاڤبه‌ری کورد توانیووه‌ له‌ ده‌یه‌کانی "۴۰.ز" به‌م ڵاوه‌، به‌ بونه‌ی جیاوازی ئایینی و شێوه‌زاری و هەبوونی ساختاری عه‌شیره‌ی و‌ زاڵ کردنی فه‌رهه‌نگی غه‌یری کورد وه‌کوو پرستیژ له‌ هه‌موو ئاسته‌کان دا، ئالوزی له‌ نێوان خه‌لکی ئه‌م شاره‌ و تەنانەت شاره‌کانی دیکه‌ی‌ کوردستان به‌ ڕێ ببات و تا ماوێگ لاوازی و بێدەنگی بخاته‌ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌؛ به‌ڵام ئه‌و تێروانی نه‌یارانی کورد‌ه ته‌نیا بۆ ماوێک توانیو سه‌رکه‌ووتوو بێت؛‌ چۆن که‌ کرماشان له‌ ساڵه‌کانی نه‌وه‌دی زایین دا، سه‌رهه‌ڵدانێکی ڕوشنبیرانه‌ی‌ له‌ زانکۆه‌کان به‌ خۆ‌ێ دیوو و هه‌تا ئیستەیش‌ به‌رده‌وامه‌.

بەڵام ئەگەر کرماشان لە سەرهەڵدانەکانی ڕزگاری‌خوازی کورد بە شێوەی چەکداری بە گشتێ ڕۆڵی گرنگێ دیاری نییە یان زۆر کەم بووە، دەبێ ئەو ڕاستیەیش لە بەر چاو خست کە جگە لە سیاسەتی قڕ کردن و ئاژاوە خستن لە لای دەسەڵاتدارەکان و نەبوونی بایخی گرنگ لە لایەن پارتە کوردیەکان؛ بناخەی فکری و شوناسی نەتەوەیی لە کرماشان‌دا شورشێکی فەرهەنگی، ئەدەبیە کە دور لە هەر جۆر توندوتێژی و شێوازی شەڕی چەکداریه. هه‌رچه‌نده‌ هه‌تا ئیسته‌یش ڕەخنێک زۆر له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگای کرماشان تێدە بەرچاو، که پاشما‌وه‌ی سیاسه‌تی نیگاتیفی ئاسیمیلاسیۆنی زمانی و فه‌رهه‌نگی ‌له‌ سه‌ر ئه‌م پارێزگا بووه؛‌ که‌ به‌ ڕای من زۆرینەی ئه‌و ڕەخنانه‌ بە شیوەێک له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌چێت؛ ئیسته کرماشان سەرەرای فشار و سانسوری به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه و نەبونی هیچ جور پشتەڤانیک و تەنانەت نەبوونی بایخی گرنگی میدیا کوردیەکان بەم ناوچەیە؛ بەڵام مانگانە دەیان پڕتۆکی کوردی؛ چیرۆک؛ شێعر؛ وه‌رگیران؛ گۆڤاری خوێندکاری؛ وتار و هتد، بە بابەتە جیاوازه‌کان دا له پێناو باوه‌ری نه‌ته‌وه‌خوازی کورد، لە چاپ دەدرێ‌ کە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ جێگای ئەم خزمەتانە دا لە ژیانی خەلک چڕ و پڕ دەبێتەوە. کە لە ڕاستی دا کرماشان ئیستە لە یەکینە گه‌وره‌ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه،‌ کە لە چاڵاکی ئەدەبی کوردی و فەرهەنگی له‌ ئاستی تایبه‌ت دایە و له‌ سه‌ر پای خوێ ڕۆژ بە دوای ڕۆژ پێش دەکەوێ.

مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 1
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 5
  • آی پی دیروز : 22
  • بازدید امروز : 19
  • باردید دیروز : 214
  • گوگل امروز : 1
  • گوگل دیروز : 6
  • بازدید هفته : 357
  • بازدید ماه : 1,618
  • بازدید سال : 7,572
  • بازدید کلی : 102,433
  • کدهای اختصاصی