ئەلبەرت ئاینشتاین لەدایکبوون ١٤ی ئازاری١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی پەرە بدات بە بیردۆزە ڕێژەییە تایبەتی و گشتییەکان کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیای مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەهۆی یاسای یەکسانی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین هاوکێشەی جیهان" وە هەروەها توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی دادەنرێت بە کاریگەترین فیزیازانی سەدەی بیستەم. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە کۆچی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەنیشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەریەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن. لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت. دواتر هەستی بەوە کرد کە ناوەرۆکی بیردۆزی ڕێژەیی دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بۆ یاساکانی کادی ڕاکێشان, پاشان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوایین بیردۆزی دەربارەی هێزی ڕاکێشان لە ساڵی ١٩١٦، پەڕەیەکیشی دەربارەی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی بڵاوکردەوە.
| عنوان | پاسخ | بازدید | توسط |
| |
0 | 549 | avat_peeler |
| |
0 | 468 | avat_peeler |
| |
0 | 431 | avat_peeler |
| |
0 | 569 | avat_peeler |
| |
0 | 515 | avat_peeler |
| |
1 | 569 | ranger |
| |
0 | 465 | avat_peeler |
| |
3 | 1007 | avat_peeler |
| |
0 | 426 | nasim-e-danesh |
| |
1 | 480 | avat_peeler |
| |
1 | 464 | avat_peeler |
| |
2 | 767 | nasim-e-danesh |


برابری کجاست؟!
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار