عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌و زستان) شه‌وی یه‌لدای ساڵی 1309)ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی 1930 زایینی‌دا له شاری‌ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، پێشان له ورمێ‌و دوایه له‌تاران ته‌واوكرد. هێشتازۆر منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسی‌یه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌وباوه‌ڕی ئازادیخوازانه له مێشكی‌دا جووڵا. بۆ خۆی له‌م باره‌یه‌وه له‌كتێبی "دا پاش باسی سه‌فه‌ری 30 كه‌س له كورده‌كان بۆ باكۆ له سه‌ر بانگهێشتنی‌ده‌وڵه‌تی شووره‌وی،ده‌نووسێ :"هه‌ر چه‌ند ئه‌و كاته من ته‌مه‌نم یازده ساڵ بوو، به‌ڵاموه‌ك زۆر منداڵی ئه‌و سه‌رده‌مه سیاسه‌ت سه‌رنجی راكێشا بووم. بابم یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته بوو. زۆر باشم له بیره كه‌له باكۆ هاته‌وه چه‌ندین تاقه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، تا پڕێكی‌باشیشی پێ بوو. وادیاره سۆویتی‌یه‌كان قه‌ند‌و تفه‌نگ‌و شتی دیكه‌یانبه دیاری دابوو به هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت. قه‌ند به تایبه‌تی‌زۆر به نرخ بوو، چونكه ئه‌و كاته له‌ئێران زۆر كه‌م و گران بوو. من ئه‌و كاره‌م زۆر پێ سه‌یر بوو، چونكه له‌ماڵی ئێمه براكانم و ئامۆزاكانم كه له من گه‌وره‌تر بوون، باسی‌ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌بابم له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه چوون بۆ باكۆ حه‌ق‌وئازادیی كوردان داوا بكه‌ن. بۆیه راست‌و ره‌وان له بابم پرسی: ئه‌دی‌مافی كوردان چی لـێ هات؟"



برابری کجاست؟!
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار