نێچیرڤان بارزانی لە دایکبووی ١٩٦٦ سەرۆکی پێشووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە. نێچیرڤان بارزانی کوڕی ئیدریس بارزانی و نەوەی مەلا مستەفا بارزانی یە. نێچیرڤان لە ساڵی ١٩٦٦ لە دایک بووە. کاتێک لە ساڵی ١٩٧٥، عێراق و ئێران لە جەزائیر لە دژی شۆڕشی کوردستان؛ شۆڕشی ئەیلول، ڕێککەوتن و مەلا مستەفای بارزانی خەباتی چەکداری ڕاوەستاند، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران بوون و لەوێ لە زانکۆی تاران، زانستە سیاسیەکانی خوێند. ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی مەزنی لە ناو تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستاندا ھەبوو، ھەر لە مناڵیەوە لە ناو ڕێزەکانی شۆرشدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان مەزن ببوو. کاتێک ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد، نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو بنەماڵەکەی بەجێ بھێلێت و بەشداری لە شۆڕش و بەرخودانی چەکداری بکات. نێچیرڤان بارزانی زوو لە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگە و شۆرەشدا پێشکەوت و بەرپرسیاریەتی مەزنی لە ئەستۆ گرت. ھەر لەبەر زیرەکی و لێھاتویی، لە ساڵی ١٩٨٩ بوو بە ئەندامی پۆلیت بیرۆی (مەکتەبی سیاسی) پارتی دێموکراتی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٩٦ بووە جێگرێ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٩ بووە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی چوار). لە ٧-٥-٢٠٠٦ بووە سەرۆک-وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە). لەژێر سەرۆکایەتی ئەودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سیمای حکوومەتێکی دیموکرات، مەدەنی و فرە حزبی وەرگرت. نێچیرڤان بارزانی خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن، پێشکەوتوو و ئازاد دەکات و ھەروەھا بۆ ئەوەی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان باشتر بکات، و سیستەمی سیاسی و ئابۆری لە ھەرێمی کوردستان ئازاد و سەربەخۆ بێت. نێچیرڤان بارزانی لە پلەی یەکەمدا گرنگی بە پێشڤەچوونی مرۆڤ، پاراستنی مافی ژنان، گەشەپێدانی پیشەسازی، پێشخستنی دامودەزگاکانی حکوومەت و گرنگیدان بە بواری پەرەوەردە، دەدات. نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نەبیلە بارزانی کچی مەسعود بارزانی ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و چوار مناڵیان ھەیە بە ناوەکانی «ئیدریس» و «ڕانیه» و "چياڤان" و "مايا" . نێچیرڤان بارزانی جگە لە کوردی، زمانی فارسی باش دزانێت، ھەروەھا عەرەبی و ئینگلیزی با ش دزانێت. نێچیرڤان بارزانی حەز لە ئەسپ سواری، مەلەوانی، بەسەر چیا کەوتن لەگەڵ پێشمەرگەکان دەکات.


موحهممهد کابولی (مامۆستا قانع)
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار