close
تبلیغات در اینترنت
خرید دامنه
نیشتمان
به‌هه‌شت و دۆزه‌خ بۆ من تازه‌ نین. هاوکات و هاوجێ ئه‌ویشم دیوه‌، ئه‌میشم دیوه‌: نیشتمانی من، له‌وه‌تی هه‌یه‌، به‌هه‌شته‌ و دۆزه‌خ ده‌وری ته‌نیوه‌!   سڵاو هاوڕێیان. دووباره‌ چالاکی خۆمان به‌م پارچه‌ شێعره‌ له‌ مامۆستای ڕێزدار، کاک عه‌بدوڵڵا په‌شێو ده‌ست پێکردووه‌…
آخرین ارسال های انجمن

نیشتمان

به‌هه‌شت و دۆزه‌خ بۆ من تازه‌ نین.

هاوکات و هاوجێ

ئه‌ویشم دیوه‌، ئه‌میشم دیوه‌:

نیشتمانی من، له‌وه‌تی هه‌یه‌،

به‌هه‌شته‌ و دۆزه‌خ ده‌وری ته‌نیوه‌!

 

سڵاو هاوڕێیان. دووباره‌ چالاکی خۆمان به‌م پارچه‌ شێعره‌ له‌ مامۆستای ڕێزدار، کاک عه‌بدوڵڵا په‌شێو ده‌ست پێکردووه‌ و سوپاسی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌م که‌ له‌م ماوه‌ که‌ نادیار بووین، هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌ ڕێگامان. هیوادارم له‌ داهاتوودا زۆرتر له‌ پێش به‌رده‌وام بین له‌م ڕێگا پیرۆزه‌. ئێمه‌ وه‌ک به‌ڕێوبه‌رانی ئاواتی کوردستان له‌ ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ خۆیان به‌ خه‌م خۆری ئه‌م گه‌له‌ ئه‌زانن، داواکارین که‌ به‌ چه‌کی قه‌ڵه‌م و بیر و بڕوا، وه‌رنه‌ ریزی ئێمه‌وه‌، تاکوو نه‌ختێک بایه‌خ بده‌ین به‌ کلتوور و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و زمانی دایکیمان که‌ به‌ ده‌خه‌وا له‌ مترسییه‌کی زۆر گرنگدایه‌. تاکوو نه‌ختێک ده‌نگی میله‌تی زۆڵم لێ کراوی کورد له‌ جیهان به‌رز بکه‌ینه‌وه‌ و تاکوو نه‌ختێک ڕایبگه‌یه‌نین که‌ ئێمه‌ی ماڵپه‌ڕ نووس، شتێکمان بۆ وتن هه‌یه‌. داواکارین له‌و که‌سانه‌ که‌ له ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ چالاکی ئه‌که‌ن، هیچ کات ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌نووسن و له‌ ناوی تایبه‌تی که‌ڵک وه‌ربگرن. چون به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئاسایه‌ش قه‌ده‌غه‌ن کراوین. سه‌ربه‌رز بن بۆ گه‌ل و خاکی وڵاتتان.

درباره : هه‌واڵه‌کان ,
بازدید : 97
امتیاز : نتیجه : 0 امتیاز توسط 0 نفر مجموع امتیاز : 0

ارسال نظر برای این مطلب

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود) (لازم)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B /:) :S
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]
کد امنیتی


قالب وبلاگ