close
تبلیغات در اینترنت
خرید دامنه
له‌یلا قاسم
له‌یلا قاسم له‌ گوندی بانه‌میلی سه‌ربه‌ خانه‌قین له‌ ١٩٥٢ له‌ خێزانێکی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ دایک ده‌بێت. به‌ هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاکه‌که‌ی و سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌کانییه‌وه‌ ناوچه‌که‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکاری و سیاسه‌تی بیانیکردندا بووه‌. کوردانی دانیشتووی خانه‌قین وه‌ک گه‌لێک له‌ شار و شارۆچکه‌کانی…
آخرین ارسال های انجمن

له‌یلا قاسم

له‌یلا قاسم له‌ گوندی بانه‌میلی سه‌ربه‌ خانه‌قین له‌ ١٩٥٢ له‌ خێزانێکی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ دایک ده‌بێت. به‌ هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاکه‌که‌ی و سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌کانییه‌وه‌ ناوچه‌که‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکاری و سیاسه‌تی بیانیکردندا بووه‌. کوردانی دانیشتووی خانه‌قین وه‌ک گه‌لێک له‌ شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان به‌شدارییان له‌ گه‌لێک شۆڕش و راپه‌ڕین کردووه‌ و...ژماره‌یه‌کی زۆر شه‌هیدیشی هه‌یه‌. له‌یلا قاسم خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوو ساڵی دواناوه‌ندی له‌ خانه‌قین ده‌خوێنێت، دوای کۆچی خێزانه‌که‌ی له‌ 1971 دا بۆ به‌غدا و دوای ته‌واوکردنی دواناواندی له‌و شاره‌، هه‌ر له‌ به‌شی کۆمه‌ڵناسی "سۆسیۆلۆژی" کۆلیژی وێژه‌یی زانکۆی به‌غدا وه‌رده‌گیرێت. شانبه‌شانی ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزانه‌که‌ی و خوێندنه‌که‌ی، له‌گه‌لێک شوێن و کاری دیکه‌دا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانه‌که‌ی ده‌دات. هه‌ر به‌ منداڵی ئاشنای ژیانی هه‌ژاری و پێ‌ له‌ ئێش و چه‌وسانه‌وه‌ و دووچاری سیاسه‌تی به‌خۆچوواندنی عه‌ره‌ب ده‌بێته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ش له‌و سه‌رده‌مانه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ خۆ و خه‌یاڵی کوردستانێکی ئازادی لا گه‌شه‌ ده‌سه‌نێ. ئاقڵی و زیره‌کی و به‌ڕێزیی له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا وا له‌ ده‌وروبه‌ری ده‌کات که‌ شایانی رێز و خۆشه‌ویستی و متمانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ببینن.

 

سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سیاسه‌ت: له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی ١٩٧٠ که‌ گه‌لی کورد له‌باشووری کوردستان به‌ قۆناخێکی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بوو، له‌یلا قاسم وهاوڕێیه‌کی نزیکی به‌ناوی جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی که‌ کرێکاری ده‌کرد وهه‌روه‌ها هاوڕێکانی تری، سه‌رباری نکۆڵیکردنی ڕژێمی به‌عس له‌ هه‌بوونیگه‌لی کورد، ئه‌وان سوور بوون له‌ خه‌بات و تێکۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانیمافه‌کانی گه‌له‌که‌یان. له‌یلا قاسمله‌ رێگای سه‌لام قاسمی برایه‌وه‌ ئاشنای پارتی دیموکراتی کوردستان "پ.د.ک"ده‌بێت و له‌ 1970 دا ده‌بێته‌ ئه‌ندامێکی فه‌رمی و له‌نێو ڕیزه‌کانییه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان خه‌بات و تێکۆشانی به‌ڕێوه‌بردووه‌. له‌یلاقاسم له‌نێو قوتابییه‌ کورده‌کانی زانکۆی به‌غدا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌بووه‌له‌ وشیارکردنه‌وه‌ و ڕێکخستنیان. له‌ کاتێکدا که‌ ده‌گوترا ژن ناتوانێتشانبه‌شانی پیاوان له‌ شار و له‌ شاخ و له‌ دێهاته‌کاندا خه‌بات بکات،له‌یلا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شانبه‌شانی قوتابییه‌ کوڕه‌کانی کورد خه‌باتێکیبه‌رفراوانتری به‌ڕێوه‌ ده‌برد و دژ به‌ نایه‌کسانی مافه‌کانی ژنان وپیاوان بوو، به‌تایبه‌تیش که‌ بۆ خودی خۆی له‌ بواری کۆمه‌ڵناسیداده‌یخوێند و له‌ ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد تێگه‌یشتبوو.هه‌روه‌هاله‌یلا و جه‌واد له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٤ به‌یه‌که‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیزانستییان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کورد ئه‌نجامدابوو و له‌ ده‌رفه‌تێکده‌گه‌ڕان که‌ بڵاوی بکه‌نه‌وه‌. به‌ڵام به‌هۆی تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوانسه‌رکردایه‌تی کورد و ڕژێمی ئێراق و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پاشانیشبه‌هۆی گیرانی له‌یلا قاسم و جه‌واد و هاوڕێکانی تریان ده‌ستنووسیلێکۆڵینه‌وه‌که‌شیان له‌لایه‌ن سیخوڕه‌کانی حکومه‌تی ئێراقه‌وه‌له‌ناوده‌برێت.

 

ئاواره‌یی: له‌ به‌هاری 1974 دا رژێمی به‌عس له‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد شه‌ڕی راگه‌یاند، زۆربه‌ی خێزانه‌ کورده‌کانی له‌ به‌غداده‌رکرد و ناوچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌ڵادزێی بۆمباران کرد و گه‌لێک که‌سیمه‌ده‌نی بوونه‌ قووربانی، له‌ قۆناخێکی وه‌هادا له‌یلا قاسم به‌ ئامانجیگه‌یاندنی ده‌نگی کورد به‌ دنیا، ئه‌رکی رفاندنی فڕۆکه‌یه‌کی پێده‌درێ،به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ئامانج بگات، له‌گه‌ڵ‌ چوار هاوڕێی له‌ 24ینیسان 1974 دا ده‌ستگیر ده‌کرێت. له‌گه‌ڵبه‌رفراوانبوونی شه‌ڕه‌کان له‌ ساڵی ١٩٧٤دا، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ڕژێمیبه‌عس به‌رده‌وام و زۆر به‌توندی چاودێری یه‌ک‌به‌یه‌کی تاکه‌کانیکوردییان ده‌کرد. بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد له‌ ڕۆژی ١٩٧٤/٠٤/٢٨دا له‌یلاقاسم و چوار له‌ هاوڕێکانی (جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی، نه‌ریمان فوئاد مه‌ستی،حه‌سه‌ن حه‌مه‌ڕه‌شید و ئازاد سلێمان میران) له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێکیبه‌رفراوانی هێزه‌کانی ئاسایش و سه‌ربازی ڕژێم له‌ به‌غدا ده‌ستگیرکران. ڕۆژنامه‌ی الێوره‌ی زمانحاڵی ڕژێمی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕادیۆ وته‌له‌ڤزیۆنی نێوخۆیی عێراق، له‌یلا قاسم و هاوڕێکانی وه‌ک تێکده‌ر وگێڕه‌شێوێن و تیرۆریست به‌ناو کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازار وئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیشیان بچووکترین کرده‌وه‌شیان له‌سه‌ر ئاشکرا نه‌بوو.

 

ناویان به‌ تیرۆریست ده‌رکرا: له‌یلا قاسم و چوار هاوڕێکه‌ی "حه‌سه‌ن حه‌مه‌ره‌شید، نه‌ریمان فواد، ئازادی سلێمان میران، جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی" له‌ئۆرگانه‌کانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌ت، له‌ رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌ور،رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ که‌سانی تیرۆریست و دوژمنیگه‌لی ئێراق به‌ رای گشتی و جیهانی ناسێنران، له‌ هه‌مانکاتدا له‌نێوزیندانیشدا رووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر کرانه‌وه‌ و بێ بوونی هیچبه‌ڵگه‌ و ده‌لیلێک له‌ده‌ست رژێمدا به‌ دادگاییه‌کی ره‌مه‌کی به‌مه‌ستیدامرکاندنه‌وه‌ی گڕی کورد و چاوترساندنیان له‌ 13ی مایسی 1974 دا هه‌ر پێنجلاوه‌ کورده‌که‌ له‌سێداره‌دران. ئامانجێکی ئه‌م له‌ سێداره‌دانه‌شترساندن و سه‌رکوتکردنی رۆشنبیر و خوێندکارانی به‌شداربووی دۆزی ئازادیگه‌ل بوو. دوابه‌دوای ئه‌مانیش سه‌لام قاسم واتا براگه‌وره‌که‌ی له‌یلاشله‌ به‌غدا به‌تاوانی گه‌یاندنی وێنه‌ی له‌یلا به‌ هاوڕێیانی ده‌زگاکه‌یانله‌ ئه‌وروپا له‌لایه‌ن سه‌رانی رژێمه‌وه‌ تیرۆر ده‌کرێ.به‌رله‌ سێداره‌دانی، کاربه‌ده‌ستانی رژێم داوای لێده‌که‌ن که‌ به‌ نامه‌یه‌کپه‌شیمانی و داوای لێبووردن به‌ سه‌رۆک کۆماری ئێراق رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵامله‌یلا له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "زیاتر خزمه‌ت نه‌کردنم به‌ گه‌له‌که‌م تاکه‌شتێکه‌ له‌م دنیادا لێی په‌شیمان ببمه‌وه‌. ته‌نیا گه‌له‌که‌مم هه‌یه‌داوای لێبووردنی لێبکه‌م، که‌ له‌ دۆزی تێکۆشانی رزگاری نه‌ته‌وه‌ییدا زۆرکه‌م کارم بۆ گه‌له‌که‌م کرد". ژنه‌ کوردێکی نه‌به‌رد بێ هیچ ترس و خۆفێکراستییه‌کان به‌ده‌نگێکی به‌رز به‌ڕووی رژێمی فاشی به‌غدا ده‌دات. هه‌ڵوێستو راوه‌سته‌یه‌کی قاره‌مانانه‌ی کچه‌ کوردێک له‌به‌رامبه‌ر رژێمیپیاوسالاری ره‌گه‌زپه‌رست و کۆمه‌ڵکوژدا، رووداوێک یان دیارده‌یه‌ک نه‌بووچاوپۆشی لێبکرێت و لێبوورده‌یی له‌به‌رامبه‌ردا نیشان بدرێت، چونکه‌له‌هه‌مانکاتدا ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی رێکخستن و خۆڕێکخستنی ژنانی کوردله‌لای رژێم هه‌بوو و بۆ ئه‌وه‌ش باشترین شێوه‌ی رێگری له‌مته‌شه‌نه‌کردنه‌ ته‌نیا سزادان نه‌بوو به‌سه‌ر له‌یلادا به‌ڵکو ده‌شبووبه‌شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان سیاسه‌تێکی چاوترساندن و تۆقاندنیش په‌یڕه‌وبکرێت.

 

له‌ سێداره‌دانی له‌یلا قاسم: مێژوو دانی به‌م گوتانه‌ی له‌یلا قاسم دا نا که‌ به‌فه‌رماندارێکی سه‌ربازی رژێمی به‌عسی ده‌ڵێت: "بمکوژن، به‌ کوشتنی منهه‌زاران کورد له‌ خه‌وی نه‌زانی وشیار ده‌بنه‌وه‌، زۆر خۆشحاڵ وسه‌ربه‌رزم که‌ گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا ده‌که‌م"ڕژێمیبه‌عس به‌ مه‌به‌ستی چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و چینی ڕۆشنبیری کوردیه‌کسه‌ر دوای ده‌ستگیرکردنیان دادگایه‌کی نادادوه‌رانه‌ی دژ به‌ له‌یلاقاسم و هاوڕێکانی به‌ڕێوه‌برد و بڕیاری له‌سێداره‌دانیانی بۆ ده‌رکرد. هێشتا دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنیان تێنه‌په‌ڕیبوو، که‌ کاتژمێر ٧یسه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ١٩٧٤/٠٥/١٢ له‌یلا قاسم و هه‌ر چوار هاوڕێکه‌یله‌سێداره‌دران. سه‌لام قاسمی، برای له‌یلا قاسم، به‌ ماوه‌یه‌ک دوایله‌سێداره‌دانی له‌یلا هه‌ر له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن به‌عسییه‌کانه‌وه‌ کوژرا. تاوانی سه‌لام قاسم ته‌نیا ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ وێنه‌ی له‌یلای خوشکی ناردبووبۆ ده‌ستی قوتابیانی کورد و ئه‌ندامانی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات. دایک و باوکی له‌یلا قاسمیش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی دووڕۆڵه‌یان، هه‌ر زوو به‌ کۆست و خه‌مێکی گه‌وره‌وه‌ سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌ وکۆچی دواییان کردووه‌.هه‌واڵیله‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم به‌ کوردستاندا بڵاو بۆوه‌. هه‌روه‌ها هه‌ندێکله‌ چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئه‌وساکه‌ی جیهان هه‌واڵی له‌ سێداره‌دانی له‌یلاقاسمیان وه‌ک له‌سێداره‌دانی یه‌که‌م ژن له‌ مێژووی سیاسی ئێراقدابڵاوکردۆته‌وه‌. بێگومان له‌سێداره‌دانی کچه‌ کوردێک به‌ده‌ستی ڕژێمی ئێراق کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی کرده‌ سه‌ر لاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کورد، که‌ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ هه‌زاران لاوی کورد په‌یوه‌ست بن به‌ دۆزیگه‌له‌که‌یان و ڕوو له‌ چیاکان بکه‌ن.له‌یلابه‌ خیره‌ت و جه‌ساره‌تی خۆی له‌ دڵی هه‌زاران کورد دا، له‌ناو و تێکۆشانیکچانی کورد دا به‌ لووتکه‌ی نه‌مری گه‌یشت. له‌یلا قاسم که‌ ئێستاکه‌ له‌تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردستاندا ده‌ژی هه‌میشه‌ دروشمی وابوو " گۆڕانیکۆمه‌ڵگای کوردی ده‌بێ له‌ بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدابێت, ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد مافه‌ سیاسی و حقوقییه‌کانی خۆی به‌ده‌ستنه‌هێنێت, مافه‌ ره‌واکانی ژنانی کوردیش هه‌میشه‌ بن پێ ده‌کرێت ". به‌ ته‌مه‌نێکیکورتی ژییانی مێژووێکی گه‌وره‌ی بۆ ژنی کورد نووسی, بووه‌ گه‌وره‌ چیرۆکێک وبووه‌ مه‌شخه‌ڵێکی واتادار بۆ ره‌وتی ئازادی گه‌له‌که‌ی, تاکه‌ ژنێک بووله‌و رۆژگاره‌دا له‌سه‌ر ته‌خته‌ی سێداره‌که‌ی سروودی ئازادی گه‌له‌که‌یبه‌ده‌نگی به‌رز بخوێنێت و نه‌هێڵێت چاوی ببه‌سترێت.دوایله‌یلا قاسم له‌ سه‌رتاڵای کوردستان هه‌زاران منداڵی کورد به‌ ناویله‌یلاوه‌ ناونران. له‌یلا قاسم بوو به‌ چیرۆک و داستان و هه‌ڵبه‌ستیشاعیرانی گه‌وره‌ی کوردی وه‌ک جگه‌رخوێن و هێمن و زۆری تر. هه‌روه‌ک هێمنله‌سه‌ر قاره‌مانی له‌یلا ده‌ڵێ:


که‌ تۆ تۆرای له‌ چاوم وه‌ک خه‌وی من له‌ بسکت ره‌شتره‌ مانگه‌شه‌وی من

برۆ مه‌جنوون به‌ له‌یلای خۆت مه‌نازه‌ که‌ ناوبانگی پتر ده‌رکرد ئه‌وی من

بزه‌ی هاتێ، وتی جه‌لادی خوێری! به‌ که‌یفی خۆت په‌تت باوێژه‌ ئه‌ستۆم

درباره : به ناوبانگه‌کانی کوردستان ,
بازدید : 145
امتیاز : نتیجه : 5 امتیاز توسط 5 نفر مجموع امتیاز : 15

ارسال نظر برای این مطلب

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود) (لازم)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B /:) :S
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]
کد امنیتیرفرش کد امنیتی


قالب وبلاگ