close
تبلیغات در اینترنت
خرید دامنه
کۆمەڵەی خۆر
كۆمه‌ڵی خۆر پێك هاتووه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌سارانه‌ی كه‌ به‌هۆی هێزی ڕاكیشانه‌وه‌ به‌ده‌وری خۆردا ده‌سورێنه‌وه‌. له‌ پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر جگه‌ له‌ هه‌ساره‌كان مانگ و ئەستێرە و نه‌یزه‌ك و پارچه‌ی بچوكی جیابوه‌وه‌ له‌ خۆر و هه‌ساره‌كانی تر و خۆڵ و گاز پێك دێت. هه‌موو پێكهێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سورێته‌وه‌. خۆر نزیكه‌ی %98 هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی تێدایه‌ كه‌ پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵكه‌ن. گه‌وره‌ترین به‌شی كۆمه‌ڵكه‌یه‌ و زۆرترین هێزی كێشكردنی هه‌یه‌. به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌وه‌و…
آخرین ارسال های انجمن

کۆمەڵەی خۆر

كۆمه‌ڵی خۆر پێك هاتووه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌سارانه‌ی كه‌ به‌هۆی هێزی ڕاكیشانه‌وه‌ به‌ده‌وری خۆردا ده‌سورێنه‌وه‌. له‌ پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر جگه‌ له‌ هه‌ساره‌كان مانگ و ئەستێرە و نه‌یزه‌ك و پارچه‌ی بچوكی جیابوه‌وه‌ له‌ خۆر و هه‌ساره‌كانی تر و خۆڵ و گاز پێك دێت. هه‌موو پێكهێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سورێته‌وه‌. خۆر نزیكه‌ی %98 هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی تێدایه‌ كه‌ پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵكه‌ن. گه‌وره‌ترین به‌شی كۆمه‌ڵكه‌یه‌ و زۆرترین هێزی كێشكردنی هه‌یه‌. به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌وه‌و رێژه‌ی زۆری گه‌رد و گەردیلەوە هێزێكی هێنده‌ گه‌وره‌ی كێشكردنی هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵكه‌ به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سورێنێته‌وه‌. له‌كاتێكدا هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ رێره‌وی سورانه‌وه‌كه‌ ده‌ربچن و به‌ره‌و گه‌ردونێكی نادیار و له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه‌ خۆر له‌ رێی هێزكێشكدرنه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات هه‌ریه‌ك له‌و هه‌سارانه‌ به‌ره‌و ناوكی خۆی به‌رێت به‌ره‌نجامی ئه‌و دوو هێز پێچه‌وانه‌یه‌ هاوسه‌نگیه‌ك دروستده‌كات و هاوسه‌نگیه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌و ته‌وه‌ره‌ی خولانه‌وه‌یه‌ی كه‌ هه‌ر هه‌ساره‌یه‌ك به‌ده‌وری خۆردا هه‌یه‌تی ,بۆ نمونه‌ زه‌وی له‌ماوه‌ی 365 رۆژدا رۆشتنێكی ته‌واو له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌وری خۆردا ده‌كات.

 

ئه‌م پرسیاره‌ گرنگترین و قورسترین پرسیاره‌ لای زاناكان بۆ رونكردنه‌وه‌ و تێگه‌شتن. كۆمه‌ڵه‌ی خۆر چه‌ندین ملیار ساڵ پێش ئێستا دروستبوه‌. بیردۆزی گه‌شه‌سه‌ند بۆ دروستبونی زینده‌وه‌ران و مرۆڤ و گیانداران له‌سه‌ر زه‌وی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ بیردۆزی دروستبونی هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌یه‌. بیردۆزی چڕبونه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و بیردۆزانه‌ی كه‌ زۆرێك زاناكان له‌ ئێستادا له‌سه‌ری رێكه‌وتون و به‌ كورتی و ئاسانی بیردۆزه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر خۆر و جیابونه‌وه‌ی پارچه‌ لێ و چڕبونه‌وه‌ی ئه‌و خۆڵ و گازه‌ پێكهاتوانه‌ی له‌ نێوان هه‌ساره‌كان هه‌یه‌ به‌به‌رده‌وامی هه‌ساره‌كانی لێ پێكهاتووه‌ و یه‌كگرتن و چۆنێتی گه‌ردیله‌كانیش شێوه‌ی گۆیی و هێلكه‌یی داوه‌ته‌ هه‌ساره‌كان. زاناكان ده‌ڵێن كۆبونه‌وه‌ی گاز و ماددە لێكجیابوو و ده‌رپه‌ریوه‌كان له‌ خۆره‌وه‌ به‌به‌رده‌وام و یه‌كگرتنیان پێكه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی هەسارە و مانگ و ئه‌ستێره‌] پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌ڵگه‌یوكی تریشیان هه‌یه‌ ئه‌ویش قه‌باره‌ی هه‌ساره‌كانه‌ به‌ پێی دورو نزیكیان له‌ خۆره‌وه‌. چوار هه‌ساره‌ گه‌وره‌كه‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌یان به‌هۆی نزیكیان بوه‌ له‌ خۆره‌وه‌ و تا دوركه‌ویته‌وه‌ له‌ خۆر قه‌باره‌ی هه‌ساره‌كان بچوكتر ده‌بنه‌وه‌ به‌ هۆی زۆر و كه‌می ئه‌و مادانه‌ی كه‌ له‌ خۆره‌وه‌ ده‌رچوون.

 

له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا دوو پشتێنه‌ هه‌ن كه‌ پرێتی له‌ هه‌ساره‌ی بچووك و ئەستێرە و مانگ و زۆریان به‌هۆی هێزی راكێشانی هه‌ساره‌كانی نزیكیان كاریان تێدەكرێ , پشتێنه‌ی یه‌كه‌میان ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ساره‌ی جوپیته‌ر و مه‌ریخه‌وه‌ كه‌ زەوی و مانگ ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌م پشتێنه‌یه‌وه‌. پشتێنه‌ی دووه‌م كه‌ پشتێنه‌ی كویپه‌ره‌ له‌ سه‌تنه‌ریدا هه‌ساره‌ بلوتۆ هه‌یه‌ و ئه‌میش به‌هه‌مان جۆر رێژه‌یه‌كی زۆری پێكهاتوی ئه‌ستێره‌یی له‌ ناودایه‌. له‌ پشت پشتێنه‌ی كویپه‌ر ناوچه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ به‌ ناوچه‌كانی هه‌وری ئۆربت ناسراوه‌ , ئه‌م ناوچانه‌ رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پێكهاتوه‌ ئاگرین و نه‌یزه‌كی تێدایه‌ كه‌ به‌ خێرایی ئیجگار زۆر و له‌سه‌ر خولگه‌ی نارێك و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌سورێنه‌وه‌. به‌رگی ده‌وری خۆر كه‌ په‌ستانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی تێدایه‌ و پله‌ی 360ی ڕووی خۆر له‌ هه‌ر چواردوریه‌كه‌و داپۆشیوه‌ رێگری گه‌وره‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی گه‌وره‌ی راكێشانی ناوی خۆر بۆ هه‌ساره‌كان و قه‌باره‌كه‌ی زاناكان به‌ 160 ئه‌ونده‌ی دوری نێوان خۆر و زه‌وی ده‌خه‌مڵێنن له‌ ناو ئه‌م به‌رگه‌دا هیچ ێكهاتویه‌ك بوونی نیه‌ و له‌باری چونی هه‌ر پێكهاتویه‌ك بۆ ناوی یان به‌هۆی په‌ستانی زۆر پاڵی پێوه‌ده‌نرێ یان دەتەقێنەوە.

درباره : زانست ,
بازدید : 202
امتیاز : نتیجه : 0 امتیاز توسط 0 نفر مجموع امتیاز : 0

ارسال نظر برای این مطلب

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود) (لازم)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B /:) :S
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]
کد امنیتیرفرش کد امنیتی


قالب وبلاگ